English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئه‌م ولاته‌ کۆبووە
2019-08-21 [10:11 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی٨ی٢٠١٩ لە هەولێر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو ئینگریت کرامپ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کرد.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولیری پایتەخەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پاش سەردانی چەند ژنە چالاکوانێکی کوردی ئێزدی و بەسەرکردنەوەی بنکەی سەربازیی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، لە هەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی وکردستان کۆ بووە و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پرسی سەربازی، ئەمنی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ڕاهێنانی ئەڵمانیا بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ کراون.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە هاوکاریی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئاشکرای کردووەتە هێزەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.





ئەم هەواڵە 3193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad