English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى: رێگرى له‌ به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه‌ به‌ئاوى پیس ده‌كرێت
2019-08-21 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ رایگه‌یانراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ناوچه‌ى كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سزاى خاوه‌ن باخێك ده‌ده‌ن كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى ئاوه‌رۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ساغى ده‌كاته‌وه‌.

لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رێگرى له‌ خاوه‌ن باخێك ده‌كه‌ن كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى قورس "ئاوه‌ڕۆ" له‌ نزیك شوێنى نیشته‌جێبون به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جگه‌له‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیانى ناوچه‌كه.

تابان محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتیان به‌دواداچونیان بۆ بونى باخێك كردووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى و پاش به‌دواداچون دركه‌وت خاوه‌نى باخه‌كه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ سه‌وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ساغى ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاربووه‌ بۆ پیسكردنى ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌ و بێزاركردنى هاوڵاتیان.

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى وتیشى: خاوه‌نى باخه‌كه‌ له‌سه‌ر پێچیه‌كه‌ى ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه‌ بۆ ئاودانى سه‌وزه‌ومیوه‌كه‌ به‌كاریهێناوه‌, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌هۆى سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه‌ خاوه‌نى باخه‌كه‌ رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌كرێته‌وه‌ و رێگه‌ى پێنادرێت سه‌وزه‌ به‌و شێوازه‌ به‌رهه‌م بهێنێت.





ئەم هەواڵە 2911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad