English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی نەزاهە: فه‌رمانبه‌ر نابێت له‌كاتی ده‌وام كارێكی دیكه‌ بكات
2019-08-21 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری یاسایی و لێكۆڵینەوە، لە دەستەی نەزاهە رایگەیاند، بڕیارێك بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌رچووه‌، كه‌ نابێت فەرمانبەر بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان لە كاتی دەوامی فەرمی كارێكی دیكه‌ بكات.

مشیررەشید ئیبراهیم وتیشی، ئه‌و بڕیاره‌یان بە فەرمانگەكان گەیاندووە، بەشێك لە فەرمانبەران  دەوامی فەرمی خۆیان  جێهێشتووە و خەریكی دەوام و كاری دیكه‌ن ئەوەش كاریگەری لەسەر كاری فه‌رمی خۆیان هه‌بووه‌.

بەپێی نوسراوێكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان كە لە مانگی رابردوو دەرچووە تێیدا هاتووە، نابێت فەرمانبەر لە كاتی دەوامی فەرمی كارێكی دیكه‌ بكات، بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان.

بەشی یاسایی دەستەی نەزاهە باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئەو بڕیارە بە مانای قەدەخەكردنی كاركردنی فەرمانبەر نایەت، بەڵكو لە دوای دەوامی فەرمی بۆی هەیە كاری تایبەتی خۆی بكات.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad