ZNA- ھەولێر
نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە رستەیەک لە ئینستگرام بێ دەنگی دەشکێنێت .
نەیمار لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام نووسیوویەتی "کێشەی خەڵک ئەوەیە رقیان لە راستگۆ دەبێتەوە و درۆزنیان خۆش دەوێت".
لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی لێکدانەوەی بۆ قسەکانی نەیمار کردووە و رایگەیاندووە ، ئەم قسانە وەڵامدانەوە ھوتافەکانی ھاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمانە کە لە یاری یەکەمی خولی فەڕەنسی لە دژی نەیمار دەیانگووتووە .
تا ئێستاش گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان بەردەوامە بۆ گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی سانجێرمان تا ئێستا دوو بۆندی یانەی بەرشەلۆنەیان رەتکردووتەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8971جار خوێندراوەتەوە |