English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنینه‌وه‌
2019-08-21 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، وتیشی، لە کوردستان دەمێنینەوە،

ئانگرێت کرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، زۆر بە هەستیارییەوە چاودێریی رەوشەکە دەکەین و لە کوردستان دەمێنینەوە.

ئانگرێت کرامپ وتیشی، ئەڵمانیا لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به‌یاوه‌ری شاندێك له‌ هه‌ولێره‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ئێزدی بینیووه‌ و ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا راوێژكاران و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، داعش خەریکی خۆ رێکخستنەوەیە و جەنگی داهاتووی دژ بە داعش سەختر دەبێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، هاوپەیمانان بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

K24





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad