English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی سرکەی سێو 
2019-08-21 [03:55 AM]

ZNA- ھەولێر 



سرکەی سێو یەکێکە لەبەرھەمانەی رۆژانە خەڵک بە شێوەی جیاواز بەکاری دەھێنێت ، ھەندێک جۆری بە شێوەی خۆماڵی دروست دەکرێت و ھەندێکیشی بە شێوەی پیشەسازی . 

سرکەی سێو سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و گرنگترین سوودەکانیشی بریتین لە : 

•    ئەگەر پێش نووستن بیخۆیت یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکری کلۆکۆز لەناو خوێن کاتێک لە خەو ھەڵدەستیت ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیت و چالاکی رۆژانەت. 
•    ئەگەر سرکەی سێو لەگەڵ ھەندێک ئاو بخۆیت ئەوا یارمەتیت دەدات لە ھەرسکردنی خواردن و چارەسەری سکچوون دەکات. 
•    ئەگەر توشی نزگرە(بەرچیچنکە) ھاتیت ئەوا کەوچکێک لە سرکەی سێو بخۆوە و کێشەکەت چارەسەر دەبێت. 
•    سرکەی سێو یارمەتیدەرە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆل لە لەش . 
•    یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ، بە تایبەتی ئەگەر کەم کەم لێی بخۆیت و ھەروەھا پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت. 
•    خواردنەوەی سرکەی سێو یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی چەوری لەش و نەھێشتنی قەڵەوی و ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی شەھیەی خواردن و کەمکردنەوەی کالۆری لە لەش . 
•    سرکەی سێو کاریگەری ھەیە لەسەر ئاوسانی جومگەکان، ئەمەش دەکرێت پێش نانخواردن لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە بەمەش ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە. 
•    سرکەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە یارمەتیت دەدات لەسەر دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی گرژبوونی خوێنبەرەکان.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad