ZNA - هەولێر
میدیاكانی عێراق بلاویانكردووەتەوە، ئێران ھەوڵدەدات بۆڕییەكی نەوتی لەخاكی عێراقەەوە بۆ بەندەری بانیاس سووری رابكێشێت.
ئێران ھەوڵدەدات نەوتەكەی لەرێگەی بۆڕییەوە لە خاكی عێراقەوە بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ دەریای نێوەراست ھەناردە بكات و بۆ ئەم مەبەستەش چەند جارێكە پرس و راوێژی بە بەرپرسانی عێراق كردووە.
میدیاکانی عێراقی ئاماژەیان بەمەش کردووە کە تاران ماوەی چەند ساڵێكە ئەم پێشنیارەی ئاراستەی عێراق كردووە، بەڵام بەھۆی شەڕی داعشەوە باسی نەکراوە.
بە پێی هەواڵەکان، درێژی بۆڕییە نەوتییەكە بۆ عێراق دەگاتە ھەزار كیلۆمەتر و بۆ بەشەكەی دیكەش سوود لە بۆڕیی نەوتی كەركووك وەردەگیرێت و بڕی ئەو نەوتەی ھەناردەش دەكرێت رۆژانە دەگاتە ملیۆنێك و 250 ھەزار بەرمیل.
ئەم هەواڵە 7066جار خوێندراوەتەوە |