ZNA - هەولێر
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی ٧ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە عێراق 6 ملیۆن و ٧٠٠هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
لە راپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە کە کۆی ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیهان پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە، بە ١٢٣ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کە بڕی هاوکاریکردنیان دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی.
ئەم راپۆرته ئاماژەی بەمەشداوە، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی یەمەن، سووریا، کۆنگۆی دیموکراتی، نەیجیریا و چەند وڵاتێکی دیکەی کیشوەری ئەفریقیان.
ئەم هەواڵە 7066جار خوێندراوەتەوە |