English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردی رۆژئاوا: بە هیچ شێوەیه‌ک ڕێگە نادەین تورکیا بچێتە ناو خاکی سووریا
2019-08-22 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری "YPG" لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وتی، هاوکاریکردنی هاوپەیمانیی دژی داعش و کوردی سووریا سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بەردەوامە، وتیشی، بە هیچ شێوەیێکیش ڕێگە نادەن تورکیا بچێتە ناو خاکی سووریاوە، باسی له‌وه‌ كرد، هێزەکانی هاوپەیمانان پاش خه‌رجکردنی چەندین ملیار دۆلار بۆ هێزەکانی دیکە نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت بۆیە کوردی هەڵبژارد.

پۆڵات جان نوێنەری "YPG" لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وتیشی، هیچ هێزێک لە ئاقاری ئەمڕۆکەی سووریا نەیتوانیوە وەک کورد و هاوپەیمانیی کوردی-عەرەبی-سریانی شان بە شانی هاوپەیمانیی دژەداعش شەڕی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بکات.

ئاماژە بە پێوەندیی دوولایەنەی نێوان هاوپەیمانیی دژەداعش و کوردی سووریا دەکات و دەڵێت هاوکاری کردنی ئەو دوو لایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بەردەوامە.

پۆڵات جان نوێنەری هێزەکانی پاراستنی گەل "YPG" لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە سەر دەوربینینی کورد لە دامەزراندنی هاوپەیمانیی دژەداعش دەکاتەوە و دەڵێت، هیچ هێزێک لە ئاقاری ئەمڕۆکەی سووریا نەیتوانیوە وەک کورد و هاوپەیمانیی کوردی-عەرەبی-سریانی شان بە شانی هاوپەیمانیی دژەداعش شەڕی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بکات.

فەرماندە باڵاکەی یەپەگە باسی له‌وه‌ش كرد، هێزەکانی ئێمە توانای خۆیانیان سەلماندووە. هاوکاریی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی دژەداعش پاش 2014 دەستی پێکرد و ئەوەش ئەو کاتە بوو کە هێزەکانی هاوپەیمانان پاش خه‌رجکردنی چەندین ملیار دۆلار بۆ هێزەکانی دیکە نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت بۆیە کوردی هەڵبژارد.

پۆڵات جان روونی كرده‌وه‌، ئەمریکییەکان هاوکاریی باشی هێزەکانی ئێمەیان کرد لە شەڕی داعشدا و ئەو هاوکارییان زیادیش دەکەن، وتیشی، بە هیچ شێوەیێکیش ڕێگە نادەن تورکیا بچێتە ناو خاکی سووریاوە.

له‌ باره‌ی ناچه‌ی ئارامه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئەگەر بڕیار بێت ناوچەی ئارام دابمەزرێت پێویستە ئەو ناوچە ئارامە هەموو سنووری سووریا بگرێتەوە و هەلومەرجی ئێمەش ڕچاو بکرێت و تورکیا واز لە هەڕەشەکانی بۆ هێرشکردن و هاتنە نێو خاکی سووریا بهێنێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad