English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسەن رۆحانی: هیچکات ئەمریکا ئەوەندەی ئێستا لاواز نەبووە
2019-08-22 [11:04 AM]

ZNA - هەولێر


حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران: زلھێزێك لە جیھان ھەیە كە دەزگای ھەواڵگرییەكەی، وەزارەتی گەنجینەی، وەزارەتی دەرەوەی و ھەموو سیخوڕەكانی راسپاردووە كە بزانن چ كەشتییەك سەردانی ئێران دەكات و  چ كەشتییەك لە ئێران دەروات.

رۆحانی دەڵێت، ھیچ‌كات لەمێژوودا ئەمریكا لە ڕووی یاسایی و سیاسی لە ئێستا لاوازتر نەبووە.  دوو رۆژ لەمەوپێش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی ھەڕەشەكانی ساڵی داھاتووی كرد، رایگەیاند كە دەبێ واز لە رێكەوتنی ئەتۆمی بھێندرێت، چونكە ئەو رێكەوتنە رێگەی كرینی چەك بە ئێران دەداتەوە، بینیمان كە تەنانەت یەك وڵاتیش پشتیوانی لەو قسانە نەكرد.

سەرۆك‌کۆماری ئێران هەروەها گتی: ئێستا ئەمریكا بەتەنیاش بێ بەڵام خەریكە ھەڕەشە دەكات، شەڕمان لەگەڵ دەكات، كەواتا لەكاتێكدا موشەكت پێوەدەنێن نابێ باسی دیالۆگ و مەنتیق بكرێت، بەڵكو دەبێ بەرگری بكەین و دەیكەین.





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad