English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2019-08-22 [04:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی وڵاته‌كه‌ میوانداری سه‌رۆكی روسی و ئێرانی بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ئەنقەرە دەکات و بڕیارە لە 16 ی مانگی نۆ ئەنجامبدرێت.

دوێنێ چوارشەممە ئیبراهیم کالن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا گوتی، سەرۆکی توركیا ئەردوغان میوانداری کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە ئەنقەرە دەکات و تیایدا ڕووسیا و ئێران بەشداری دەکەن.

سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوە لوتکەییە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنقەرە، ئیبراهیم کالن گوتی سەرۆک ئەردوغان و حەسەن ڕوحانی و هەروەها فلادمیر پوتن وتووێژ لەسەر بارودۆخی ئیدلب و پێکهێنانی ئەنجومەنێکی دەستوری دەکەن.

ئێران و رووسیا کە پشتیوانی لە رژێمی سوریا دەکەن، له‌ ئێستادا هێزەکانی حکومەتی سوریا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای وڵاتەکە پێشڕەویانکردووە، لەو ناوچەیەی بە دوایین بنکەی چەکدارانی دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد دادەنرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 2191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad