English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سوریا خان شه‌یخونی كۆنترۆڵكرد
2019-08-22 [04:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای حكومه‌تی سوریا به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانیی رووسیا شارۆچكه‌ی خان شه‌یخونیان كۆنترۆڵكرد.

سوپای سوریا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر خاڵه‌كانی كۆنترۆڵی فەقیر و نمرا گرت كه‌ له‌ به‌ری خۆرئاواوه‌ ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌ن، دوێنێ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ خاڵی حەزاناتی كۆنترۆڵكرد و له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ شارۆچكه‌كه‌ی گه‌مارۆدا.

دواتر هێزه‌كانی سوپای سوریا شارۆچكه‌كه‌یان له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ گه‌مارۆدا، چوونه‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌‌. له‌ نزیكی خان شه‌یخون شارۆچكه‌كانی مۆریک و كه‌فه‌رزیتا ی سه‌ر به‌ پارێزگای حەما كه‌وتنه‌ ژێر گه‌مارۆی سوپا.

رووسیا، ئێران و توركیا له‌ ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانادا ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب-یان راگه‌یاند كه‌ خان شه‌یخون-یش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه‌ ده‌كرایه‌ ئامانج.

 

aa





ئەم هەواڵە 2221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad