ZNA – هەولێر
لەكاتی سەردانیكردنی وەزیری كار و كارووباری كۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ کەمئەندامان، كۆمەڵەكە یاداشتێكی 5 خاڵی دەدەنە وەزیرەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 21 ئاب، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی کۆمەڵەی ژینی کرد و لەگەڵ سەرۆک دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەکە کۆ بووەوە.
دلێر کۆیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی ژین دەقی یاداشتێکی پێنج خاڵی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، یاداشتێكی 5 خاڵیان داوەتە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
خاڵەکانی یاداشتەکە تایبەتن بە ماف و ئیمتیازاتەکانی کەمئەندامانی کوردستان دامەزراندنی کەمئەندامانی خاوەن بڕوانامە.
ئەمەش وێنەیەك لە یاداشتەكە.

ئەم هەواڵە 3742جار خوێندراوەتەوە |