English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چیرۆکی ئەو کوڕ و کچەی دوێنێ لە زێی بچووک خنکان 
2019-08-24 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر



رۆژی ھەینی کچ و کوڕێک لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری قەزای پشدەر خنکان، ئەمەش دوای ئەوەی کچەکە دەکەوێتە نێو ئاوەکە و کوڕەکەش خۆی فڕێدەدات بۆ ئەوەی رزگاری بکات. بەڵام ھەردووکیان لە ئاوەکەدا دەخنکێن.

کوڕە ناوی رێبین بەکرە و کوڕە گەورەی ماڵەوە بووە و خوشک و برایەکی دیکەشی ھەن، کچەکەش ناوی عائیشە ئیبراھیم عەلییە و دەستگیرانداربووە. 

خدر محەممەد، مامی رێبینە و چیرۆکی رووداوەکەی گێڕایەوە و گوتی: "رێبین لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی بەمەبەستی راوکردنی ماسی سەردانی زێی بچووک دەکەن لەنزیک گوندی کەویی لە سنووری قەزای پشدەر، لەوێ خێزانێکی لێدەبێت ئەوانیش بۆ گەشت و سەیران سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە، رێبین گوێی لە دەنگی کچێک دەبێت کە ھاوار دەکات بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە کە لەگەڵ ئەودا بووە رزگاری بکەن، بەڵام دواتر کچە خۆی پێناگیرێت و بۆ کوڕەکە کە (دەستگیرانی) بووە خۆی فڕێدەداتە نێو ئاوەکە و دواتر رێبین بەدوای کچەکەدا خۆی دەخاتە نێو ئاوەکە بۆ ئەوەی کچەکە رزگار بکات".

مامی رێبین دەڵێت: "بەداخەوە ھەرچەندە دەستگیرانی کچەکە رزگاری بووە، بەڵام کچەکە (عائیشە) و رێبین ھەردووکیان لەئاوەکەدا دەخنکێن".

پێشتر حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین  رایگەیاندبوو، کە سەرەتا کچەکە خنکاوە و دواتریش کوڕەکە ھەوڵیداوە رزگاری بکات، بەڵام خۆیشی خنکاوە.

کچەکە و کوڕە دانیشتووی قەڵادزێن و تەمەنیان ٢٠ ساڵە، کوڕەکە خوێندکارە و کچەکەش کچی ماڵەوەیە.

 مامی رێبین دەڵێت: کچ و کوڕە خنکاوەکە بەھیچ شێوەیەک خزمی یەکدی نەبوون و ھەر یەکدیشیان نەناسیووە. رێبین تەنیا ھاوکاریی کردووە بۆ ئەوەی رزگاری بکات، بەڵام دواتر ئەویش لەگەڵ کچەکەدا خنکاوە.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 4480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad