ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی یانەی مانشستەر یونایتد میوانداری یانەی کریستال پالاسی کرد .
یانەی کریستال پالاس توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی مانشستەر یونایتد .
یانەی کریستال پالاس لە خولەکی ٣٢ یارییەکە بە گۆڵێکی یاریزان جۆردان ئایۆ پێشکەوت ، دواتر یانەی مان یونایتد لە خولەکی ٨٩ یارییەکە توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە لەرێگەی یاریزان دانیا جیمس تۆمار بکات و لە خولەکی ٩٣ یارییەکە یاریزان ڤان ئانھۆلت گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی کریستال پالاس تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە ھەردوو یانە بوونە خاوەنی چوار خاڵ .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7483جار خوێندراوەتەوە |