English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی هاوه‌نبارانه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا
2019-08-25 [05:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هەرچەند پێشتر بڵاو کرایەوە کە قوربانیانی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ی داقووق چەکدارانی حەشدی شەعبین، قایمقامی شارەدێی "داقووق"ی پشتڕاستی کردەوە ئەو شەش کەسەی بوونەتە قوربانی هاووڵاتیی مەدەنین نەک چەكدارانی حەشدی شەعبی.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 25 / 8 / 2019 لویس خزر، قایمقامی شارەدێی داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک، رایگەیاند: "لە هێرشی شەوی ڕابردووی چەكدارانی داعش بۆ سەر مەزارەگەی "ئیمام زەینەلعابدین" کە بە هاوەن ئەنجامیان داوە لە ئەنجامدا 6 هاووڵاتی گیانیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون".

 

قایمقامی داقووق کە پاش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن حشدی شەعبییەوە دانراوە، باسی لەوەش كرد "داعش لە پشتی ئەوهاوەنباران و كردوە تیرۆریستییەوە بووە".

 

بەپێی زانیارییەكان فەوجێكی حەشدی شەعبی لەناو مەزارگاكەیە و هەوڵیش هەبووە ئەو فەوجە بكرێتە ئامانج، بۆیە خەڵک بوونەتە قوربانی.





ئەم هەواڵە 2971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad