English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێكی ئه‌منی هۆشداری له‌به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق ده‌دات
2019-08-25 [06:25 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


پسپۆڕێکی ئەمنی عێراقی هۆشداریی لە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی دەدات و داواده‌كات به‌یاسا هێزه‌ بیانیه‌كان ده‌ربكه‌ن .

پسپۆڕێكی ئەمنی عێراقی بەناوی کازم حاج، به‌ میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆرینەی سیاسەتمەدارە عێراقییەکان داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان دەکەن و پێویستە پەرلەمان و حکوومەت یاسایەک دابڕێژن و ئەو هێزانە لە وڵاتەکەیان دەر بکەن.

کازم حاج بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ”هێرشی زایۆنیزم و ئەمریکی“ ناو ده‌بات.

ئەو پسپۆڕە هۆشداریی لە بەردەوامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی داوە و رایگەیاندووە، ”بێ دەنگیی حکوومەت وادەکات هێرشەکان بەردەوام بن و خەڵکی دیکەش هێرش بکاتە سەر عێراق“.

کازم حاج پێی وایە بۆ بەرگرتن بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، عێراق پێویستیی بە کڕینی سیستەمی مووشەکیی بەرگری و جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی کڕینی چەک هەیە، وەک ئاماژەیەک بۆ پشت لە ئەمریکا کردن و کڕینی چەکی رووسی.

 





ئەم هەواڵە 7051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad