English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی واتا كوردایەتیی و كۆڵنەدان
2019-08-25 [07:22 AM]

نوسيني : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بە رابەرایەتی پارتی و بارزانیی پرە لە پیلانگێری و لوغمی سیاسی دژی گەلی كورد ،بەڵام هەمیشە دوژمنان و داگیركەران نەخشەكانیان تووشی شكست و مایەپووچ بوون بوونەوە و هەموو ئەو پیلانگێرییەكان لە بەرژوەندی گەلی كورد پێچەوانە بوونەتەوە و نەیارانی كورد تووشی ریسوایی بوونەتەوە . هەروەها مێژوو و خەباتی بێوچانمان باشترین بەڵگە كە لە دەستپێكی خەباتی سیاسی دا پارتی ھەمیشە ئامرازێك بووە بۆ لابردنی نائومێدی و دروستكردنەوەی ئومێد و ھیوا بۆ خەلكی كوردستان وە ھیچ كاتێكیش ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافەكانیان بكات وە ھەموو دەم خاوەن پرۆژەو پلانی تایبەتە بۆ دامەزراندنی دەولەتی كوردستان ، وێرای ئەوەی كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەل ئەوەی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و دژواردا گوزەری كرد و تاقمێك بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانەكانیان ھەولی فرۆشتنی كوردستانیان دا، بەڵام پارتی لە مەیدان دا مایەوەو كوردستانی پاراست و خەونەكانی لە گۆرنان و شكستی بە خیانەت ھێنا ھەموو خەلكی كوردستانیش چاك ئەو راستیە دەزانن گەر بەرگری پێشمەرگە نەبوایە چارەنوسی كوردستان چی دەبوو بەمەش دەركەوت كە تەنھا پارتی زامنی سەركەوتن و ئاییندەی كوردستانە ، بە مانەوەشی بە بەھێزی لە بەغدا زامنی بەھێزی پێگەی كوردە چونكە لە رابردوودا دەركەوت كە ھیچ كاتێك پارتی لە بەرپرسیارەتی راناكات ھەر ئەمەشە وایكردووە خەلكی كوردستان جارێكی تر متمانەی پێبداتەوە تا ھەمیشە پارێزەر و داكۆكیكەری راستەقینەی مافەكانیان بێت چونكە دەركەوت كە پارتی حزبی كردارە نەك موزایەدە كە لە قۆناغێكی وەك ئێستادا كوردستان زیاتر لە ھەر شتێكدا پێویستی بە پارتی و بارزانیی ھەیە . بارودۆخی ناوچەكە و عێراق بەرەو گۆرانكاری و پشێویی زیاتر هەنگاو دەنێ‌ و نیشانەكانیشی بە ئاسانیی دەركەوتوون ، بۆیە خۆراگری گەلی كورد لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو و هەروەها سەركەوتنی گەلی كورد لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پاراستنی دەسكەوتەكان لە رووخاندن و داگیركاری هەنگاویی سەركەوتوو و ستراتیژی گرنگبوون كە لەلایەن پارتی ،سەرۆك بارزانیی گیراونەتەبەر. هەروەها مێژوو شاهیدە كە سەرۆك بارزانی لە 25/9/2017 رابەرایەتی ڕیفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆی كوردستان وەك دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی كورد لە عێراق لەم هەنگاوەشی سەركەوتنی بەدەست هێنا، چونكە توانی بیكاتە بەڵگەنامەیەكی باوەرپێكراو لە گیرفانی سیاسیانەی كورد بۆ داهاتووی پرسی كورد لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەشدا لەناوەخۆ دەستێكی ڕەش كۆششیان كرد بۆ لەبارچوونی ئەو هەنگاوەی كورد، بەڵام لەكۆتایدا نەیانتوانی نیازە گڵاوەكانیان بپێكن، چونكە ئیرادەی كورد كە خۆی لە بارزانی وێنادەكات لەهەمووئیرادە و ویستێك مەزنترە ئەو ئیرادەش گەیشتنە بە كەناری ئارام ئەزموونی هەرێمی كوردستان كە بۆتە جێی ئومێدی هەموو كوردان لەسەر هەموولایەكە پارێزگاری لە دەسكەوتەكانی بكەن و وەك هەنگاوێك بەرەو دامەزراندنی كیانێكی نەتەوەیی لێیبڕوانن، ئەمەش ئەركی هەموو كوردستانێیكی دڵسۆزو وڵاتپارێزە، لەبەرئەوەی چارەنووسی هەر هەموو لایەكمان بەندە بەو ئەزموونەوە بۆیە دژایەتیكردنی ئەو ئەزموونە شەڕكردنە لەگەڵ دواڕۆژی خۆمان، مەترسییەكی مەزنیشە بۆ سەر ئاسایش و دواڕۆژی گەلی كوردستان، لە تەواوی جیهاندا دەسەڵاتێك نییە لەلایەن گەلەكەیەوە تێبینی لەسەر نەبێت، لەسەر هەموو لایەكە كەوا بەشێوازێكی سەردەمییانە سەرنج و تێبینی و رەخنەكانیان بۆ باشتركردنی ئیدارەكردنی وڵات بخەنەڕوو.وەك رابردوو تا ئێستاش ناحەزان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان پێگەی كوردستان لاواز بكەن و بەردەوام گرفتی جۆراوجۆری بۆ دروست دەكەن، واتە بەردەوام لە رەوشێكی ناسك و هەستیار داین لەبەرئەوەی تا ئێستا قۆناخی رزگاری نیشتمانیمان نەبڕیوە، سەرەرای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەڵام ئاماژەكان و دەستێوەردانەكانی وڵاتانی ئیقلیمیی عێراق بەو هەڵسو كەوتانەی ئێستای بەرەو تاكڕەوی و دكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێت و وەكو رژێمەكانی پێشووی عێراق هەركاتێ بەهێز بێتەوە دژی كورد دەوەستێتەوە، لەم رووەوەش ئێمەی كورد ئەزموونێكی تاڵمان لەگەڵ رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی ئێراقدا هەیە، هەركاتێ ئێراق بێهێزو توانا بووبێت پەنای بۆ كورد هێناوەو دیالۆگی لەگەڵدا كردووە، كە هێزو توانای پەیدا كردبێتەوە دژی كورد وەستاوەتەوە، ئەگەر سەیر بكەین لەڕابردوودا تەواوی دەسەڵاتەكانی ئێراق لەسەرەتای گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵات جۆرە نەرمییەكیان نواندووەو پاشان كە دەسەڵاتەكەیان بەرەو بەهێزی رۆیشتووە دژی گەلی كوردستان وەستاونەتەوە، ئێمە كە لە رەوشێكی وادابین دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ واقیعی خۆماندا بكەین و هەموو لایەكمان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەزموونەكەمان و یەكدەستیش بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان، بۆیە بۆچارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكانمان نابێ پەنا بۆ كاردانەوە ببەین، بەڵكو دەبێ لەرێی رەخنەوە گرفتەكان بخەینە روو و چارەسەریشیان بۆ بدۆزینەوە. لەسەر ئێمەی كورد پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان گوتاری سیاسیمان یەكبخەین و بە بیرو ستراتیژێكی نەتەوەییانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم بارودۆخە هەستیارە بكەین،بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەگەورەكەمان ..مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بە رابەرایەتی پارتی و بارزانیی پرە لە پیلانگێری و لوغمی سیاسی دژی گەلی كورد ،بەڵام هەمیشە دوژمنان و داگیركەران نەخشەكانیان تووشی شكست و مایەپووچ بوون بوونەوە و هەموو ئەو پیلانگێرییەكان لە بەرژوەندی گەلی كورد پێچەوانە بوونەتەوە و نەیارانی كورد تووشی ریسوایی بوونەتەوە . هەروەها مێژوو و خەباتی بێوچانمان باشترین بەڵگە كە لە دەستپێكی خەباتی سیاسی دا پارتی ھەمیشە ئامرازێك بووە بۆ لابردنی نائومێدی و دروستكردنەوەی ئومێد و ھیوا بۆ خەلكی كوردستان وە ھیچ كاتێكیش ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافەكانیان بكات وە ھەموو دەم خاوەن پرۆژەو پلانی تایبەتە بۆ دامەزراندنی دەولەتی كوردستان ، وێرای ئەوەی كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەل ئەوەی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و دژواردا گوزەری كرد و تاقمێك بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانەكانیان ھەولی فرۆشتنی كوردستانیان دا، بەڵام پارتی لە مەیدان دا مایەوەو كوردستانی پاراست و خەونەكانی لە گۆرنان و شكستی بە خیانەت ھێناو لە پردێ و سحێلاو تلسقۆف و مەحمودیە سنوری بۆ خیانەت و دوژمنان كێشاو رێگری كرد لە مەرامی خائین و خاكفرۆشان كە ھەموو خەلكی كوردستانیش چاك ئەو راستیە دەزانن گەر بەرگری پێشمەرگە نەبوایە چارەنوسی كوردستان چی دەبوو بەمەش دەركەوت كە تەنھا پارتی زامنی سەركەوتن و ئاییندەی كوردستانە ، بە مانەوەشی بە بەھێزی لە بەغدا زامنی بەھێزی پێگەی كوردە چونكە لە رابردوودا دەركەوت كە ھیچ كاتێك پارتی لە بەرپرسیارەتی راناكات ھەر ئەمەشە وایكردووە خەلكی كوردستان جارێكی تر متمانەی پێبداتەوە تا ھەمیشە پارێزەر و داكۆكیكەری راستەقینەی مافەكانیان بێت چونكە دەركەوت كە پارتی حزبی كردارە نەك موزایەدە كە لە قۆناغێكی وەك ئێستادا كوردستان زیاتر لە ھەر شتێكدا پێویستی بە پارتی و بارزانیی ھەیە . بارودۆخی ناوچەكە و عێراق بەرەو گۆرانكاری و پشێویی زیاتر هەنگاو دەنێ‌ و نیشانەكانیشی بە ئاسانیی دەركەوتوون ، بۆیە خۆراگری گەلی كورد لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو و هەروەها سەركەوتنی گەلی كورد لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پاراستنی دەسكەوتەكان لە رووخاندن و داگیركاری هەنگاویی سەركەوتوو و ستراتیژی گرنگبوون كە لەلایەن پارتی ،سەرۆك بارزانیی گیراونەتەبەر. هەروەها مێژوو شاهیدە كە سەرۆك بارزانی لە 25/9/2017 رابەرایەتی ڕیفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆی كوردستان وەك دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی كورد لە عێراق لەم هەنگاوەشی سەركەوتنی بەدەست هێنا، چونكە توانی بیكاتە بەڵگەنامەیەكی باوەرپێكراو لە گیرفانی سیاسیانەی كورد بۆ داهاتووی پرسی كورد لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەشدا لەناوەخۆ دەستێكی ڕەش كۆششیان كرد بۆ لەبارچوونی ئەو هەنگاوەی كورد، بەڵام لەكۆتایدا نەیانتوانی نیازە گڵاوەكانیان بپێكن، چونكە ئیرادەی كورد كە خۆی لە بارزانی وێنادەكات لەهەمووئیرادە و ویستێك مەزنترە ئەو ئیرادەش گەیشتنە بە كەناری ئارام ..





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad