English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای قودس
2019-08-25 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان ژمارەیەک پێگه‌ی ئێرانیان له‌ نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا بۆمباران كردوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل، شه‌وی رابردوو له‌ ناوچەیەکی سەربە ناحیه‌ی عه‌قره‌بای ئاواییه‌كانی دیمه‌شق ژمارەیەک پێگه‌ی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسداران كراوه‌ته‌ ئامانج.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا پلان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل له‌ رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ دانراوه‌.

ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سوریا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ هێزی به‌رگری ئاسمانی چه‌ند ئامانجێكی دوژمنیان له‌سه‌ر گۆلان به‌ ئاراسته‌ی دیمه‌شق به‌دی كرد، ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر كرا.

باسی له‌وه‌ش كرد، تاكو ئێستا ته‌واوی ئه‌و موشه‌كانی له‌ ئسرائیله‌وه‌ هه‌ڵدران پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئامانجی خۆیان تێكشكێنراون.





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad