English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌یروت خرایه‌ خواره‌وه‌، برینداری لێكه‌وته‌وه‌
2019-08-25 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئاژانسی نیشتمانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ وه‌زارتی راگه‌یاندنی لوبنان باسی له‌وه‌ كرد، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی چاودێری ئیسرائیل له‌سه‌ر باره‌گای ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حزبوڵا له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان سێ كه‌سی باڵه‌خانه‌كه‌ بریندار بوون.

ئه‌و هێرشه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ ئێواره‌ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان ژمارەیەک پێگه‌ی ئێرانیان له‌ نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا بۆمباران كردوه‌.

هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد، فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل خرایه‌ خواره‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ باشوری به‌یروت ته‌قێنرایه‌وه‌.

به‌رپرسێكی راگه‌یاندنی حزبوڵا محه‌ممه‌د عه‌فیف، رایگه‌یاند، فرۆكه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ زیان كه‌وته‌ خواره‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا فرۆكه‌ی دووه‌م ته‌قێنرایه‌وه‌، بووه‌ هۆی زیانی گه‌وره‌ به‌ باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ حزبوڵا له‌ باشوری لوبنان بگه‌یه‌نێت.

عه‌فیف باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی نه‌ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ست حزب دایه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ پاشهاتی ئاراسته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ویستی جێبه‌جێی بكات.

عه‌فیف ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی حزب، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له‌ شارۆچكه‌ی "عه‌ین" وتارێك پێشكه‌ش بكات.

 

BBC





ئەم هەواڵە 1936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad