ZNA- ھەولێر
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێناو گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ یانەی کەتەلۆنی گرێبەستێکی سەرنج راکێشی پێشکەش بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە و پێدەچێت ئەمە دوایین گرێبەست بێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لۆ باریزیانی فەڕەنسی ، یانەی بەرشەلۆنە دوایین گرێبەست پێشکەش بە پاریس سانجێرمان دەکات و گرێبەستەکەش بریتی دەبێت ، خواستنی نەیمار بۆ وەرزێک یان دوو وەرز ھەر وەرزێک لەبەرامبەر ٤٠ ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ مافی کڕینی لەبەرامبەر ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە عوسمان دیمبلی بە شێوەی خواستن بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات بۆ ماوەی یەک وەرز وەک قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی نەیمار .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم گرێبەستەی یانەی بەرشەلۆنە دوایین گرێبەست دەبێت بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ دەست بەرداربوون لە تواناکانی نەیمار .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8269جار خوێندراوەتەوە |