English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌موزینی: پێگه‌ی كورد له‌ موسڵ به‌هێزه‌
2019-08-25 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی له‌ موسڵ، رایگه‌یاند، ئێستا پێگه‌ی کورد له‌ مووسڵ زۆر به‌هێزه‌ و هه‌ر پۆستێکیش دابنرێت به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داده‌نرێتة وتیشی، حزبه‌ کوردییه‌کان هێشتا له‌ ناوچه‌كانی موسڵ جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌.

سه‌عید مه‌موزینی وتیشی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کورده‌ و سه‌ر به‌ پارتییه‌، هه‌روه‌ها جێگری یه‌که‌می پارێزگا کورده‌ و پارتییه‌، ئێمه‌ وه‌کوو پارتی 10 کورسیمان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌ر پۆستێکیش دابنرێت به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌دا داده‌نرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌ گشتی کورد پێگه‌یێکی باشی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت کورد باوه‌شی بۆ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان کرده‌وه‌ که‌ هاتنه‌ هه‌رێمی کوردستان و هاوکاریکردن و هیچ جیاوازیه‌كی له‌ نێوانی کورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی نه‌كرد، به‌ یه‌ک چاو سه‌یری كردن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بوو.

نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌م ناوچانه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌هێزی کورده‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وادا نه‌بووه‌ و هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ حزبه‌ کوردییه‌کان هێشتا له‌م ناوچه‌یه‌دا جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 2479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad