English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژە وەستاوەكان هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌
2019-08-25 [11:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولی وەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەكانی هەرێمی كوردستان ده‌دات، پارێزگاری هه‌ولێریش له‌ سه‌ر راسپارده‌ی ئەنجومەنی وەزیران ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی داتای تەواو تاكوو پرۆژە وەستاوەکان دەست پێ بکەنەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-8-2019 به‌ ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر، كۆبونەوەی ژمارە 69ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێربه‌رێوه‌چوو، كه‌ تایبەت بوو بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و بووژانەوەی پارێزگا و وەگەڕخستنەوەی پرۆژە وەستاوەکان بوو.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر پاش کۆبوونەوەی ئەنجەمەنی پارێزگا کە بە بەشداریی قایمقام و بەڕیوەبەرانی قەزا و ناحیه‌کان، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: لە هەوڵدان پرۆژە وەستاوەكانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیه‌كی زۆرن وەگەڕ بخرێنەوە.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش كرد: ئێستا لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، دەستمان بە كۆكردنەوەی داتای پرۆژە وەستاوەكان كردووە و شێواز و تێچوو و چۆنیەتیی وەگەڕخستنەوەیان دەستنیشان دەكەین.

هه‌روه‌ها ڕوونیشی كردەوە: خزمەتگوزاری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بەرنامەی سەرەكیی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و دەیەوێت هاووڵاتیان لە جۆری پرۆژەكان رازی بكات.

 

 رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad