English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراندنی پارتێكی نوێ لە توركیا راگه‌یه‌نرا
2019-08-25 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


لە سەروبەندی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ناوخۆی تورکیا و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمەریکا، پارتێکی نوێ لە تورکیا دامەزرا و بە فەرمی ڕاگەیەندرا. 

ھەریەک لە ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و عەلی بابا جان سەرۆکی ئەکەپە و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوی تورکیا، بە فەرمی دامەزراندنی پارێتێکی نوێیان بەناوی "یا ئا پە" پارتی ژیان و دادپەروەری ڕاگەیاند.  

لۆگۆکەی ئەم پارتە پێکھاتووە لە خۆرێک و دوو گوڵی گەنم کەشێوەی تەرازویەکیان وەرگرتووە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان و وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە، ھەروەھا عەلی باباجان یەکێک لە  دامەزرێنەرانی ئەکەپە و لە ماوەی دوو خولی حکومەتی تورکیادا جێگری سەرۆکوەزیران بووە.

باباجان بە ئەندازیاری ئابووریی تورکیا ناوی دەرکردووە و رۆژی ٨/٧/٢٠١٩ لە نامەیەکدا کە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتەکەی ناردبوو، دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە ئەکەپە راگەیاند.





ئەم هەواڵە 2389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad