English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ سوریا سه‌ری ماره‌كه‌ی كرده‌ ئامانج
2019-08-25 [12:18 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ سه‌ری ماره‌كه‌ی له‌سوریا كرده‌ ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكیشا.

ئیسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كان-ی ئیسرائیل گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ سوریا سه‌ری ماره‌كه‌ی كرده‌ ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكێشا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران و قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران.

كاتس روونیشیكرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و لێره‌ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌خوولێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ سوریا كارده‌كات.

شایانی باسه‌ دوێنی شه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانمان هێزێكی ئێرانیان له‌ باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردۆته‌ ئامانج.

 





ئەم هەواڵە 2068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad