هەولێر – ZNA
تۆڕی نێتفلێکس وەرزی سێیەم و کۆتایی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Glitch پەخشدەکات.
بەم دواییە ترەیلەری وەرزی نوێی ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە لە تیوتەر بڵاوکرایەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەخشکردنی یەکەم ئەڵقەی ئەم وەرزە نوێیە.
ئەم بەرهەمە دراماییە ئۆسترالییە باس لە شارۆچکەیەک دەکات کە ژمارەیەک مردوو دووبارە هەڵدەستنەوە و ئەوان بە دوای هۆکاری مردنیاندا دەگەڕێن.
بڕیارە یەکەم ئەڵقە لە وەرزی کۆتایی ئەم بەرهەمە دراماییە لە 24 سێپتێمبەر پەخشبکرێت.
لەم زنجیرەیەدا پاتریک برامۆل، جینیفیف ئاورایلی، ئیما بۆس و ئیمێلی بارکلی رۆڵدەگێڕن.
ئەم هەواڵە 7696جار خوێندراوەتەوە |