English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا سزای ئەو بازرگان و كۆمپانیانە دەدات كەبەشداری پێشانگای نێودوەڵەتی دیمەش دەكەن
2019-08-25 [12:51 PM]

​ZNA - هەولێر


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە دیمەشق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ھەر كۆمپانیا و بازرگانێك نیازی بەشدریكردنیان لە پێشانگای نێودوەڵەتی دیمەش ھەیە، چاوەڕێی سزاكانی ئەمریكا بكەن و  ھەروەھا ھەر بازرگانێك گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی سووریا و حكومەت واژووبكات لە لایەن واشتنەوە سزا دەكرێت.

لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەدا  بەمەش كراوە، حكومەتی سوریا لە رێگەی چالاكیە داراییەكانی دژی ھاووڵاتیانی سووریا دەجەنگێت و واژووكردنی گرێبەستیش لەگەڵ سووریا مانای ئەوەیە ھاوكاری و بۆ کوشتنی هاووڵاتیان پاڵپشتی ئەم رژێمە دەکرێت.

بڕیارە لە 28 ئەم مانگەدا پێشانگای نێودوەڵەتیی دیمەش بەڕێوەبچێت و چەندین كۆمپانیای بیانی و نێوخۆیی ئامادەكاریی بۆی  دەكەن.





ئەم هەواڵە 7741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad