English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لوبنان سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆمار دەکات
جوبران باسیل
2019-08-25 [01:41 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاشکرایدەکات، لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆماردەکەن.

جوبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، داوایان لە نوێنەری هەمیشەیی وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، بەزووترین کات سکاڵا لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆماربکات.

جوبران باسیل گوتی: ئیسرائیل رۆژانە سەروەریی خاکی لوبنان پێشێل دەکات کە ئەمەش دژی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکانە.

وزیری دەرەوەی لوبان گوتی: لوبنان سوورە لەسەر پاراستن و بەرگری‌کردن لە سەرەوەری وڵاتەکەی.

پێشتر بەرپرسانی لوبنان رایانگەیاندبوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلیان لە بەیرووتی پایتەختی ئەم وڵاتە خستووەتەخوارەوە.





ئەم هەواڵە 1975جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad