English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدول مەهدی بە هۆی بۆمبابارانی حەشدی شەعبی لە ژێر فشار دایە
2019-08-25 [01:49 AM]

ZNA - هەولێر


داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات، کە سەربازگەکانی حەشدی شەعبییان بۆمباباران کردووە.

لە شاری كەربەلا و بە بەشداری ١٥ پارێزگای عێراق، کۆنگرەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستی پێكرد و داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران کرا، ئاسمان و دەروازە وشكانی و ئاوییەكانی وڵات کۆنتروڵ بکرێت.

هەروەها داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکرێت، زیانەکانی بۆمبابارانی سەر سەربازگە و جبەخانەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی سائیرون، لە زاری غالب عمێری پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتییەکە، داوای لە سەرۆک وەزیران کرد، ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات، کە سەربازگەکانی حەشدی شەعبییان بۆمباباران کردووە.





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad