English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بەرشەلۆنە بەڕابه‌رایه‌تی گریزمان سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا
2019-08-26 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر



لە هەفتەی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا،یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڕیال بیتیسی کرد.

لە ئەنجامدا يانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌بێ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مێسی و سوارێز توانی یاریەکەی ٥-٢ لێ بباته‌وه‌.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی (15) نەبیل فەقیر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ بیتس تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (41)ی یارییەكەدا ئەنتۆنیۆ گریزمان گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركردەوەو نیوەی یەكەم بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتاییهات.

له‌ نیوه‌ی دووه‌م به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ڵامی تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی بێتسی دایه‌وه‌، كاتێك هه‌ریه‌كه‌ له‌ گریزمان، کارلس پێرێز، ئەلباو ڤیدال گۆڵەکەی تریان کرد.

دواتر له‌ خوله‌كی 79 مۆرۆن توانی گۆڵێک بۆ ریاڵ بیتس بکات وئەنجامی یاریەکە ٥-٢ بە سودی یانە کەتەلۆنیەکە بە کۆتا بهێنێت.

 

 





ئەم هەواڵە 2158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad