ZNA- ههولێر ھاوپەیمانی فەتح، رایگەیاند، ئیسرائیل بە بۆردومانكردنی حەشدنی شەعبی جەنگ دژی عێراق رایگەیاندوەو ئەمریکاش بە بەرپرسیارى ئەو جەنگە جەزانێت.
لە راگەیاندراوێكدا ھاوپەیمانێتی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتى دەکات ئیدانەى بۆردومانەكانی ئیسرائیل دەكات بۆ سەر كۆگاكانی چەك و تەقەمەنى حەشدی شەعبی و سەربازگەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە ، بە ئامانجكردنی یەكێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە قائیم، ھەنگاوێكی مەترسیدارە، لەلایەن ئیسرائیل دژ بە حەشد و پێكھاتە و سەركردەكانی.
هەروەها ھاوپەیمانی فەتح جەختیکردوەتەوە، حەشدی شەعبی پارێزگاری لە مافی وەڵامدانەوەی ئەو بۆردومانانە دەكات و پێویستیشە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و بە تایبەت ئەمەریكا بەرپرسیاریەتی تەواویان لەو بۆردومانانە بگرنە ئەستۆ.
هاوپەیمانییەتییەکە ئەو بۆردومانانە بە راگەیاندنی جەنگ دژی عێراق و گەلەكەی و سەروەرییەكەی لەقەڵەمداوەو هۆشداریش دەدت لەبەردەوامى ئەو هێرشانە.
ئەم هەواڵە 6832جار خوێندراوەتەوە |