English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌مار حه‌كیم له‌سه‌ر بێده‌نگ بوونی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل هاته‌ ده‌نگ
2019-08-26 [06:22 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە عێراق بەرامبەر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌ڵێت، "ناکرێ بەرامبەر دەستبردن بۆ شکۆی دەوڵەت نەرمی بنوێنین".

 

 
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت، "پێمان سەیرە و بە تووندی ئەو نەرمییە روونەی حکومەت بەرامبەر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەر سەروەریی عێراق رەتدەکەینەوە".
 
حەکیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای زنجیرەیەک پێشێلکاری و دەستدرێژی  هەواڵی شەهیدبوونی دوو چەکداری حەشدی شەعبی لە لیوای 45 و برینداربوونی یەکێکی دیکەمان پێگەیشت کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رۆژئاوای ئەنبار کرانە ئامانج".
 
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی گوتیشی، "لەوکاتەی بەهیچ شێوەیەک بیانووەکانی حکومەت بەرامبەر ئەم جۆرە رووداوانە قبووڵ ناکەین، لە هەمانکاتدا ناتوانین نەرمی بەرامبەر دەستبردن بۆ شکۆی دەوڵەت و سەروەریی و رووحی هاووڵاتیان بنوێنین".
 
 

 





ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad