English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ ده‌كرێته‌وه‌
2019-08-26 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، ئیداره‌ی گەرمیان بڕیاریدا قوتابخانه‌یه‌ك بە ناوی‌ بڕیاری‌ شەهید ئاسۆلە سنوری‌ قەزای‌ کفری‌ بکرێتەوە کە بەهۆی‌ شەهیدبوونی‌ باوکی‌ جەڵتەی‌ مێشک لێیدا و گیانی‌ لەدەستدا.

ئیدارەی‌ گەرمیان رایده‌گه‌ێنێت ، وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندوو ھێشتنەوەی وشە و ناوی بڕیار، لەسەر پێشنیازی قایمقامییەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە، بڕیاریان داوە خوێندنگەیەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆوە ناوبنرێت.

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 8 ى 2019 ، بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی گیانى له‌ده‌ستدا ، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی  بریاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

سەرەتای ئەم مانگە، ئاسۆ شه‌هید جه‌لال مه‌سۆی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسێۆنه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، له‌ شاره‌دێی كوڵه‌جۆی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ شه‌هید كرا و پاش نزیكه‌ی 24 رۆژ له‌ شه‌هیدبوونی منداڵێكی چوار ساڵانی لە تاو شەهیدبوونی باوکی و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە و ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25 /8 / 2019 له‌ نه‌خۆشخانه‌ لە سلێمانی گیانی سپارد.
 





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad