ZNA – هه‌ولێر
فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەسەر بۆردومانکردنی بنکەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هاتە دەنگ و ده‌ڵێت،ئه‌و بۆردومانانەی ئیسرائیل ”بێگومان کارێکی شێتانەن“.
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تویتێكی كردووه و ده‌ڵێت، ئەو بۆردومانانەی ئیسرائیل ”بێگومان کارێکی شێتانەن“.
قاسم سولەیمانی هه‌ر له‌نوسینه‌كه‌ی دا نوسیویه‌تی ئەو بۆردومانانە ”دوایین پەلەقاژەی کیانی زایۆنی دەبن“.
لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان تاوانبار ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 4906جار خوێندراوەتەوە |