English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی نەوتی سپی بۆ ھەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت
2019-08-26 [11:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە دوای ئەو ناڕەزاییانەی لە ساڵانی رابردوو لەسەر نەوتی سپی ھەبوو بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان بەشێکی کەم لەو بڕە نەوتەیان پێ دەگەیشت، بڕیارە  بڕی ئەو نەوتە سپییەی لە بەغداوە دێت زیاد بکرێت.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن  تا 19ی ئەیلول ئەو بڕە نەوتە زیاد بکەن کە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و زووتر بەسەر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، بۆ ئەمەش قسەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حكوومەتی عێراق کردووە.

روونیكردەوە: "بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی نەوت، قسەمان كردووە كە ھەرچی زووە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، ئەوانیش بەڵێنێیاندا كە لە 19ی ئەیلوول نەوتی سپی بگاتە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و مووسڵ، ھەروەھا بەڵنیشیانداوە كە بڕی نەوتەكە بۆ ناوچە شاخاوییەكان زیاد بكەن".

 

K24

 

 

 





ئەم هەواڵە 7618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad