English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل وێنه‌ی ئه‌و دوو كوژراوه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاوكرده‌وه‌
2019-08-26 [12:01 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئیسرائیل وێنه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ھێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كوشتنی و ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كرانه‌ ئامانج، ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێرانن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 26/8/2019 سوپای ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: "ئه‌وانه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلدا كوژران، له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران كاریان كردووه‌ و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێك بوون كه‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتیی كردووه‌، یه‌كێكیان ناوی حه‌سه‌ن یوسف زه‌بیب خه‌ڵكی نه‌بتییه‌یه‌ و ساڵی 1996 له‌ دایكبووه‌، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی یاسر ئه‌حمه‌د زاهر، خه‌ڵكی گوندی به‌لیده‌یه‌ و له‌ دایكبووی ساڵی 1997ـه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌مان له‌ناوبردووه‌ كه‌ بۆ كارپێكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌ مه‌شقیان پێكراوه‌ تا بتوانن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌كاربهێنن".

ئیسرائیل به‌م دوواییانه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، چه‌ند گورزێكی نوێی سره‌واندووه‌ته‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا، هێرشه‌كه‌ش له‌و كاته‌دا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ خۆیان بۆ ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ ئاسمانی ئیسرائیل ئاماده‌ ده‌كرد.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad