English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئێران ده‌ستیپێکرد
2019-08-26 [12:15 PM]

ZNA - تاران


له‌ پارکی غه‌دیری شاری ئیسفه‌هان، سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ده‌ستیپێکرد.

 

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا ڤیدیۆیه‌ک به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ‌ مێرمنداڵان په‌خش و بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ وێرای به‌خێرهاتن به‌ ئاماده‌بووان، یادێک له‌ منداڵانی سێڵاو لێدراو کرایه‌وه‌.

 

عەلیڕەزا تابێش بەڕێوبەری فێستیڤاڵ هاته‌ سه‌ر شانۆ و ده‌قێکی سه‌باره‌ت به‌ سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند: میوانداری ئێمه‌ شاری میهره‌بان، ریشه‌دار و دووپاته‌ نه‌بووی ئیسفه‌هان و خه‌ڵکی دڵپاکی ئه‌م شاره‌ هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌وڵیان داوه‌ که‌ فێستیڤاڵێک که‌ بۆ به‌رزڕاگرتنی وێنه‌ و منداڵی و وێنه‌ی منداڵای ساز بده‌ن تا به‌ هه‌ستێکی خۆش و دۆستانه‌ و به‌ رازاوه‌ترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.  

 

پاشان قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی، شاره‌وانی ئیسفه‌هان گوتی: ‌ئاوێته‌یی‌ و هاوکات بوونی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ، به‌ره‌که‌تێکه‌ بۆ فێستیڤاڵی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی منداڵان و مێرمنداڵان، ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی که‌‌ ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ نه‌ک هه‌ر بۆ منداڵانی ئه‌مڕۆ به‌ڵکوو بۆ سازێنه‌رانی داهاتووی وڵات. سینه‌ما گۆچانێکی سیحراوییه‌ که‌ ده‌توانێت مه‌به‌ست و ئارمانه‌کانی یه‌ک میلله‌ت نمایش بکات.

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا که‌ پێشوازیی به‌ربڵاوی منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئیسفه‌هان و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی به‌ دواوه‌ بوو ، له‌ دوای په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک له‌ فیلمه‌کانی پڕ له‌ یاد و بیره‌وه‌ری سینه‌مای منداڵان وه‌کوو "باشو غه‌ریبه‌ی چکۆله‌" ، "کڵاو سوور" ، "شاری مشکه‌کان" ، "دزی بووکه‌ڵه‌کان" ، "سه‌فه‌ری سیحراوی" ، "چیرۆکه‌کانی مه‌جید" و هتد گرووپی میوزیکی پێکهاتوو له‌ 170 منداڵ و مێرمنداڵی هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن به‌ ئاماده‌بوون له‌ سه‌ر شانۆ چه‌ندین پارچه‌ مۆسیقایان پێشکه‌ش کرد.

 

په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپی ناساندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م خوله‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌شی کۆتایی هێنه‌ری رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سی‌ودووهەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو.

 

مەنووچێهر جیهانی

 

 





ئەم هەواڵە 8278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad