English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری ده‌درێت له‌سه‌ر گۆڕانی کەش و هەوا له‌ عێراق
2019-08-26 [12:23 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەش و هەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر چەندین ناوچە، بەتایبەتی عێراق و سووریا دەدات و پێشبینیشدەکات تاوەکو 2030 ئاوی دیجلە و فورات 50% کەمبکات.

لە هەرێمی کوردستانیش حکومەت بیری لەوەکردووەتەوە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا.

لە بڕگەی دووەمی خاڵی دووەم لە کارنامەی چوار ساڵی کابینەی 9ـی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان و دروستکردنی بەنداوە وەرزی و هەمیشەییەکان بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ بواری کشتوکاڵ و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان".

 

هاوکات حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیابانبوون پێویستی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ و عێراقیش رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌ هاتووەتەوە‌ به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعش.

 

حەمید نایف ئاماژەی بەوەشکرد، دوای قۆناخی داعش، عێراق له‌سه‌ر پێیه‌كانی وه‌ستاوه‌ و ئێستا كه‌مپەین، هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردن و ناشتن و چاندنی نه‌مامی ده‌ستپێكردووه‌. ئێستا عێراق چاڵێنجی چاندنی نه‌مامی له‌ هه‌موو پارێزگاكانی راگه‌یاندووه‌. چاڵنجه‌كه‌ش ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان".

 

هۆکارێکی سەرەکی کەمبوونەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندی بە دروستکردنی بەنداوەکانەوە هەیە لەلایەن حکومەتەکانی تورکیا و ئێران لەسەر ئەو رووبارانەی دەڕژێنە ناو هەرێمی کوردستان و عێراقەوە. 

 

بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەراورد بە ساڵی 1980، ئاوی گەیشتووی دیجلە و فورات بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کەمتر لە یەک لەسەر سێ کەمیکردووە.  تاوەکو ساڵی 2030 پێشبینیدەکرێت ئەو دوو رووبارە 50% کەمبکەن.


رووداو





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad