ZNA- هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌به‌جه، ڕێنماییهكى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران له‌باره‌ى گۆڕینى گێڕ له‌ڕێگا لێژهكاندا بۆ N بڵاو كرده‌وه.
له ڕێنماییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌به‌جه‌دا باس له‌وه كراوه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لە کاتی ڕۆیشتن گێڕ بکرێتە N بە مەبەستی سارد بوونەوە یان کەم سەرفکردنی بەنزین، هۆكاره‌كانیشى خستووه‌ته ڕوو، كه بریتین له:
1- تەمەنی گێڕ کورت دەکاتەوە، ئەگەر تەمەنی گێڕێک بە 15 ساڵ مەزندە بکەین، ئەو شۆفێرانەی بەردەوام ئەم کارە دووبارە دەکەنەوە ڕەنگە تەمەنی گێڕەکەیان 8 بۆ 10 ساڵ بێت.
2- هەندێک لە ئۆتۆمبیلەکان کاتێک گێڕ دەکەیت به N، زەختی ئۆیل پەمپ کەم دەبێتەوە بەمەش ڕۆن ناگاتە بەشەکانی سەرەوەی مەکینە بۆ چەورکردن.
3- کاتێک لە خێرایی زیاتر لە سەرووی 20کم لە لێژییەکدا دەڕۆیت و گێڕ دەکەیت بە N و دوای ماوەیک دەیکەیتەوە بە D، خۆ پێکدادانی گێڕ دروست دەبێت، بەمەش گێڕ دادەخورێت و تەمەنی کورت دەبێتەوە.
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، لە هەندێک له ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزەکان، لە کاتى ڕۆیشتن گێڕ دەکەیت بە N ڕاستەوخۆ سکلێتەری بەنزین نامێنێت، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی لەکاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل، بە مەبەستی ساردبوونەوە و بەنزین کەم سەرفکردن، نابێت بە هیچ شێوەیەک گێڕ بکرێتە N.
ئەم هەواڵە 24388جار خوێندراوەتەوە |