English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان دووپاتیان له‌ چاودێریكردن و به‌دواداچوونیان كرده‌وه‌
2019-08-26 [01:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌سه‌رپه‌رشتیى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌جی سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشیی له‌ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد بۆ كاره‌كانیان له‌ماوه‌ى رابردوودا و ئاماده‌كاری و هه‌وڵه‌كانیان بۆ كاره‌كانی داهاتووی خولی گرێدان له‌ وه‌زری دووه‌می په‌رله‌مان و تیشكی خسته‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زه‌مینه‌سازیی یاسایی بۆ به‌خشینی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها چاودێری و به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا.

پاشان هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕوو، له‌وانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری لیژنه‌كان له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان و به‌رنامه‌ى كارو چالاكى و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان له‌ وه‌رزی داهاتوو و دانانی به‌رنامه‌ی كار بۆ وه‌رزی گرێدانی دووه‌می یاسادانان و گرنگیدان و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی حكومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان به‌به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌ یان زۆرینه‌ و شێوازی ئاراسته‌كردنی نووسراو بۆ بانگهێشتكردنی به‌ڕێزان وه‌زیر و ستافی پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ وه‌زراه‌ته‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئاگاداربوون له‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌رده‌چن سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێویسته‌ بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌یانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاست به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان دووپاتیان له‌ چاودێریكردن و به‌دواداچوونیان كرده‌وه‌ بۆ كاروباره‌كانی تایبه‌ت به‌ لیژنه‌كانیانه‌وه‌، هه‌روه‌ها راوبۆچوونیان له‌سه‌ر فراوانبوونی كارى لیژنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاساو ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌ باره‌یانه‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانیی لیژنه‌كان و به‌دواداچوون و بانگهێشتكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوونی كاروبارى تایبه‌ت به‌ لیژنه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا.





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad