English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی دەکات
2019-08-26 [01:35 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمریكا پەیامێكی بەپەلە بۆ عێراق دەنێرێت و داوای لێدەكات، پەلە بكات لە ھەڵوەشاندنەوەی گروپەكانی نێو حەشدی شەعبی و داماڵینی چەك لێیان، لەپێناو ئاڵۆزتر نەبوونی دۆخەكە.

سەرچاوەیەكی سیاسی لە بەغداوە، بڵاوی كردووەتەوە كە بەرپرسێك لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق سەردانی محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە و لەو رێیەوە پەیامێكی بەپەلەی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە، پەیوەست بە بۆردومانی گروپەكانی حەشی شەعبی لە عێراق. لە پەیامەكەدا ئەمریكا ئاماژەی بە بەرپرسیارییەتی خۆی كردووە بۆ پاراستنی عێراق و جەختی لە خاڵەكانی رێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان لەگەڵ عێراق كردووەتەوە كە لە ساڵتی 2011 لە نێوانیاندا بەستراوە.

ھەروەھا ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئامۆژگاری عێراقی كردووە لەوەی، بەوەی دۆخی پەیوەست بە بۆردومانكردنی گروپەكانی حەشدی شەعبی ئاڵۆزتر نەكەن و واشنتن و تەل ئەبیب سەركۆنە نەكەن بە بۆردومانكردنەكان. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو بەرپرسە ئەمریكییە داوای كردووە، حكوومەتی عێراق پەلە بكات لە ھەڵوەشاندنەوەی گروپەكانی حەشدی شەعبی و داماڵینی یەك و گواستنەوەی ئەندامانی نێو گروپەكانیش بۆ دامەزراوە مەدەنییەكانی عێراق.





ئەم هەواڵە 6880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad