English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە بۆندێکی ریال مەدریدی رەتکردووتەوە 
2019-08-26 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر 



بۆری فاتی باوکی یاریزان ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە کە دوێنێ شەو بۆ یەکەم جار لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کرد ، دەڵێت ، بۆندێکی یانەی ریال مەدریدمان رەتکردووتەوە . 


فاتی لاوێکی لێھاتووی خەڵکی گینیا بیساوە و بە دووەم بچووکترین یاریزان دادەندرێت لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنە کە لە ریزی تیپی یەکەم یاری کردبێت . 

فاتی کە بەشداری یارییەکەی دوێنێ شەوی کرد لەبەرامبەر یانەی ریال بێتس تەمەنی ١٦ ساڵ و ٢٩٨ رۆژ بوو، بچووکترین یاریزانیش لەمێژووی یانەی بەرشەلۆنە ڤیسنتی مارتینیز بوو کە لە ساڵی ١٩٤١ لەتەمەنی ١٦ ساڵ و ٢٨٠ رۆژی بەشداری یارییەکی یانەی بەرشەلۆنەی کردووە . 

دوای یارییەکە باوکی فاتی  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند : گرێبەستێکی گەورەمان لە یانەی ریال مەدرید پێگەیشت و پارەیەک زۆرمان بەدەست دەھێنا ، بەڵام لەبەر پرۆژەکەی یانەی بەرشەلۆنە بۆندی یانەی ریال مەدریدمان رەتکردووتەوە.


ھەروەھا گووتیشی : ئینسۆ بەجددی کاری دەکرد بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە ، بەڵام ھەرگیز پێشبینیم نەدەکرد لەگەڵ تیپی یەکەم یاری بکات و لەگەڵ ئەم ئەستێرانە بێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad