ZNA- ھەولێر
یۆرگن کلۆب راھێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەڵێت، بیر لەوە دەکەمەوە ماوەیەک پشوو بدەم .
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی کلۆب رایگەیاند : لە ئێستادا ووزەیەکی زۆرم ھەیە و دەتوانم تا تەواو بوونی بۆندەکەم لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام بم .
کلۆب گووتیشی : من یەک کێشەم ھەیە ئەویش ئەوەیە ناتوانم کەم پێشکەش بکەم ، یا ئەوەتا تەواوی ھێز و توانام پێشکەش دەکەم یا واز دەھێنم .
کلۆب راشیگەیاند : ئەگەر ھەستم کرد ناتوانم بەردەوام بم لەسەر ئەم شێوازە ، ئەوا بۆ ماوەیەک وازدەھێنم و بڕیارێکی دیکە دەدەم .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7423جار خوێندراوەتەوە |