English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌سێك به‌ مردویی له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
2019-08-27 [06:35 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتیێکی له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری رانیه‌ دۆزرایه‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، كه‌  ته‌رمی هاوڵاتی (ج.‌ص.) ته‌مه‌ن 62 ساڵ دانیشتوی شاری رانیه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین  راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری رانیه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو.

پۆلیس ده‌شڵێت ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌ توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت هیچ پێكراویه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نییه‌.

له‌كۆتایی راگەیەندراوەکەی پۆلیس دا هاتووە، بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ هه‌واڵه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

 





ئەم هەواڵە 2434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad