English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌: میلاكات رێك دەخرێتەوە و پێویستمان به‌دامه‌زراندنی مامۆستاش هه‌یه‌
2019-08-27 [07:06 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی ده‌ركردووه‌ كە له‌ رۆژی 19ی 8 دەرچووە،  ئاماژە بە رێكخستنەوەی میلاكاتی مامۆستایان و فەرمانبەران كراوە.

جەلال هەمزە كاكە شین، بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە بە باسی راگەیاند: "زانیاری هەیە لە هەندێك قوتابخانە مامۆستا و فەرمانبەر زۆرە و لە هەندێك شوێنی تر كەمە و پێویستیان بە میلاكاتە، ئامانجی ئێمە لە لیژنەكە دابەشكردنەوەی میلاكاتە ".

كاكه‌ شین گوتیشی: دوای رێكخستنەوەی میلاكات بۆیان روون دەبێتەوە چەند مامۆستا و چەند بەشە وانە و چەند فەرمانبەر هەیە و پێداویستیەكان چین بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها پڕۆسەكە تەنها مامۆستایان ناگرێتەوە، بەڵكو فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە، بە تایبەت پاسەوان و خزمەتگوزار".

ئه‌و رەتی كردەوە: ئەوەی دەوام نەكات لە ناو سەرنتەری شارەكان دوور بخرێتەوە بۆ دەرەوەی شارەكان، " لە وەزارەتی پەروەردە بندیوار زۆر كەمە، تەنها كێشەی دابەشكردنەوەی میلاكمان هەیە، لە گوندەكان ژمارەی پاسەوان و خزمەتگوزار بە جۆرێك زۆرە لە هەندێك گوند ژمارەی ئەوان لە مامۆستایان زیاترە".

 كاكە شین ئاشكراشی كرد، لە نێو سەنتەری شارەكان ژمارەی مامۆستای وانە زانستیەكان لە بیركاری و فیزیا و زیندەورەزانی كەموكوڕیان هەیە، دەشڵێت:" كێشەكە زیاتر لە قۆناغی ئامادەییە بەڵام لە قۆناغی بنەڕتی كەموكوڕیەكە پەیوەندی بەوە هەیە لە هەندێك قوتابخانە مامۆستا زۆر ە و لە هەندێكی تریش كەمە، دەمانەوێت ئەوە چارەسەربكەین ".

له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستا كاكه‌شین  دووپاتی كردەوە، پێویستمان بە دامەزراندننی مامۆستا هەیە چونكە لە ساڵی 2014وە تەنها 4 هەزار مامۆستا بە گرێبەست دامەزرێندراون هیچ كەسێك بە هەمیشەیی دانەمەزرێندراوە لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆری مامۆستا خانەنشین بوونە یان وازیان هێناوە و قوتابخانە و قوتابیانیش زۆر بووە بۆیە زۆر پێویستمان بە دامەزراندنی تازەیە".

میلاكی وەزارەتی پەروەردە 165 هەزار كەسە، كە نزیكی 123 هەزاریان مامۆستان.

 





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad