ZNA- ھەولێر
لە ھەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن گەر ھاتوو گفتوگۆکانی نێوان پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە سەرکەووتوو بوو ، ئەمڕۆ بە فەرمی بۆندی نەیمار مۆر دەکرێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، ئۆسکار گراو بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی بەرشەلۆنە بەشداری دەکات لە گفتوگۆکانی گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ئەم بەڕێوەبەرە دەسەڵاتی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی نەیماری ھەیە.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەمڕۆ شاندی یانەی بەرشەلۆنە دوایین گرێبەستی خۆیان پێشکەش بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەن ، بۆندەکەش بریتیە لە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک و ناچارکردن بە کڕین لە ساڵی داھاتوو لەبەرامبەر ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گەر ھەردوو لا گەیشتنە رێککەوتن ھەر ئەمڕۆ بۆندەکە رادەگەیندرێت و ئەگەر بەرپرسانی پاریس سانجێرمانیش پێداگیری لەسەر داواکارییەکانیان بکەن ، ئەوا یانەی بەرشەلۆنە لە گرێبەستەکە دەکشێتەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7993جار خوێندراوەتەوە |