English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید  باشترین یاریزانی پورتوگال دەھێنێتە ریزەکانی 
2019-08-27 [11:17 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان برۆنۆ فرناندز یاریزانی یانەی لشبۆنەی پورتوگالی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، خۆرخۆ میندیز بریکاری کارەکانی یاریزان برۆنۆ لە گفتوگۆ دایە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لشبۆنە بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید دوای ئەوی بێ ئومێد بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ پۆگبا، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ئاست بەرزی ھێلی ناوەڕاست بکات و برۆنۆش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاست و وەرزی رابردوو بە باشترین یاریزانی خولی پورتوگالی دیاریکرا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نرخی برۆنۆ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نزیکەی ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە و یانەی ریال مەدریدیش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات لە پێناو بەدەست ھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad