English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سکارلێت جۆهانسن زۆرترین کرێ بۆ کارە هونەرییەکانی وەردەگرێت
2019-08-27 [11:38 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری ئەمریکی، ساکارلێت جۆهانسن، لە لیستی ئەو ئەکتەرانەی زۆرترین کرێی کار وەردەگرن، لە  رێزبەندی یەکەمد هات.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە کە ساڵانە بەشداری لە چەندین کاری هونەری دەکات، ماوەی دوو ساڵە ئەو نازناوە بەدەست دێنێت کە بە لیستی فۆربێس ناسراوە.

 

ئەو ئەکتەرە تەمەن 34 ساڵە لە ماوەی ساڵێکدا 65 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک داهات بەدەستهێناوە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار، داهاتی 15.5 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

 

هۆکاری سەرەکی زۆری داهاتی ئەو ئەکتەرە فیلمی سینەمایی "Avengers: Endgame" بوو کە لە بەرامبەر بەشداریکردن تێیدا 35 ملیۆن دۆلاری وەرگرت.





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad