English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران نوێترین مووشه‌کی کرۆزی خۆیی له‌ ڕووسیا خسته‌ڕوو
2019-08-27 [11:44 AM]

ZNA - هەولێر


سەرەرای گۆشارەکانی ئەمریکا بۆ سنووردار کردنی بەرنامەی مووشەکی ئێران، تاران نوێترین مووشه‌کی کرۆزی خۆی له‌ ڕووسیا نمایش کرد.

بە گوێڕەی میدیاکانی ئێران، تاران  نوێترین مووشه‌کی کرۆز به‌ ناوی موبین له‌ پێشانگای ماکس 2019 ی ڕووسیا نمایش کردووە.

ئه‌م مووشه‌کە ٦٥٠ کیلۆ کێشی هه‌یه‌ و مه‌ودایه‌کی 450 کیلۆمه‌تری به‌ به‌رزایی 45 هه‌زار پێ ده‌برێت و به‌ خێرایی 900 کیلۆمه‌تر ده‌توانێت خۆی له‌ ڕاداره‌کانیش بدزێته‌وه‌. هه‌روه‌ها توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی 120 کیلۆیی هه‌یه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئەوروپیەکان، بەرنامەی مووشەکی ئێران بە هەرەشە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەزانن و داوای سنووردار کردنی بەرنامەی مووشەکی ئەو وڵاتە دەکەن.





ئەم هەواڵە 4750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad