English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر: خولێكی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كۆتاییهات
2019-08-27 [12:06 PM]

ZNA- هه‌ولێر


لە ھەولێر خولێکی مەشق و ڕاھێنانی ٤٥٠ پێشمەرگەی ھێزەکانی پێشمەرگەی زیرەڤانی، لەژێر ناوی شەھیدی فەرماندە عەمید ئەسکەندەر گەردی کۆتایی پێھات. 

لە خوولەکەدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند: باشترین پاداشت بۆ شەھیدان، درێژەپێدانە بە ڕێبازی پیرۆزیان و خۆڕێکخستن و خۆسازدانە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە ئاسوودەییدا بژین. 

وەزیری ناوخۆ گوتیشی، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ساڵانی ڕابردوودا لە پرۆسەی بەرگریکردن لە کوردستان لە بەرانبەر دوژمناندا ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە. 

ھەر لەبارەی کۆتاییھاتنی خوولەکەش لیوا عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند: لە خوولەکەدا مەشق و راھێنانی پێشکەوتوو بەو پێشمەرگانە دراوە کە ئاستیان زۆر بەرز بووە و فێری چەندین جۆری شەڕ کراون.





ئەم هەواڵە 1894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad